ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی هیچ هەوڵێكی بۆ تیرۆركردنی بارۆن ترەمپ هەبێت.

موحسین رەزایی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، دروستیی ئەو راپۆرتانەی رەتكردەوە كە باس لە پلانێكی ئەگەری دەكەن بۆ تیرۆركردنی بارۆن، كوڕە بچووكی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەلایەن ئێرانەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، تەلەڤزیۆنی رەسمی ئێران رۆژی سێشەممەی رابردوو لە رێگەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك كە باسی ژیانی تایبەتی و رۆژانەی  بارۆن ترەمپ لەخۆگرتبوو، ئاشكرایكردبوو، خەڵاتێكی دارایی بە بڕی 10ملیۆن دۆلار تەرخانكراوە بۆ هەر كەسێك كە بتوانێت بارۆن، كوڕی دۆناڵد ترەمپ بكوژێت.

لە بەرانبەردا، دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنیی ئەمریكا رایگەیاند، ئاگاداری ئەو ڤیدیۆیەیە كە لە تەلەڤزیۆنی رەسمی ئێرانەوە پەخشكراوە و تێیدا باس لە پلانێكی ئەگەری بۆ تیرۆركردنی بارۆن ترەمپ دەكرێت.