ئەمریکا ستراتیژییەکی نوێ بەرانبەر ئێران دەگرێتەبەر
ساکۆ سمکۆ
٢٦ی ئابی ٢٠٢٦
ئەمریکا ستراتیژییەکی نوێ بەرانبەر ئێران دەگرێتەبەر و فشاری ئابوری لەبری هێرشی سەربازی بەکاردەهێنێت.
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی رایگەیاند، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لەئێستادا واشنتۆن پلانی بۆ هێرشی سەربازی نوێ دژی ئێران نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەبری هێرشی سەربازی، ئیدارەی ترەمپ تیشک دەخاتەسەر لاوازکردنی ئابوری تاران لەڕێگەی گەمارۆیەکی دەریایی توند و سەپاندنی سزای نوێ.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هێزی دەریایی ئەمریکا بە پاککردنەوەی مینەکان، کۆنترۆڵی گەروەکەی گرتووەتەدەست و رێڕەوێکی ئارامی بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان کردووەتەوە، ئەمەش گەورەترین کارتی فشاری لەدەست ئێران دەرهێناوە.



