دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ سەرجەم مینەکانی گەروی هورمز تەقێندراونەتەوە و رێگە بە ئێران نادەین مین لە ناوچەکە دابنێتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیال تروس نووسیویەتی، سەرجەم ئەو مینانەی لە گەروی هورمز چێنرابوون تەقێندراونەتەوە و جەختی کردەوە کە بەردەوام چاودێریی وردی ناوچەکە دەکەن.

ترەمپ هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ئاشکرایکرد، رێگە نادەن ئێران هیچ مینێک لە گەروی هورمز دابنێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەلەمێکی ئێرانی بە مەبەستی میندانان هەوڵ بدات، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانیانەوە تێکدەشکێندرێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، بە شێوەیەکی ورد و لە نزیکەوە چاودێریی 'چیای تەور' و پێگە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان دەکەن.