دوای فراوانكردنی سزاكان لەلایەن ئەمریكاوە ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەكات
٢٥ی ئابی ٢٠٢٦
ئێران وەڵامی فراوانكردنی سزا ئابورییەكانی سەر وڵاتەكەی دەداتەوە و دەڵێت، تەنها لە بەرگریكردندا نامێننەوە و هێرشی توند دەكەن.
دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزا ئابورییەكانی سەر ئێرانی قورستركرد و بە سزای روخاندنی ئێران ناوی برد، عەلی مەدەنیزادە وەزیری ئابوریی ئێران رایگەیان، وڵاتەكەی ئامادەیە و تەنها لە بەرگریكردندا نامێنێتەوە، بەڵكو هێرش دەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و كاردەكەن بۆ كەمكردنەوەی زیاتری هەناردەی نەوت لە كەنداوەوە.
وتیشی: چین و روسیا سزاكانی ئەمریكایان قبوڵ نییە و پێشبینیش دەكات وڵاتی زیاتر پشتیوانی ئێران بكەن.
عەباسی موحیبی وتەبێژی سوپای پاسدارانیش هۆشداریدا ئەگەر ژێرخانی ئێران بكەوێتە مەترسییەوە، لێدانی توند و گورزی بەهێز لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و رێڕەوەكانی وزە دەدەن.
حكومەتی چینیش سزاكانی ئەمریكا بە نایاسایی ناودەبات و دژایەتی خۆی بۆ سزاكان راگەیاندووە و دەڵێت، گەمارۆكانی ئەمریكا تاكلایەنەن و لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە مۆڵەتیان پێنەدراوە.



