لە یەكەم كۆبوونەوەی هەڵسەنگاندندا بۆ پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، بڕیاردرا چەند لیژنەیەكی لاوەكی بۆ جێبەجێكردنی یاسای ئاشتی پێكبهێنرێت.

یەكەم كۆبوونەوەی دەستەی چاودێریی بۆ جێبەجێكردنی یاسای هاوپشتی نیشتمانی و یەكگرتنی كۆمەڵایەتی، تایبەت بە چارەسەری پرسی كورد لە توركیا بە سەرۆكایەتی جەودەت یڵماز جێگری سەرۆك كۆماری توركیا بەڕێوەچوو هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاساكە كرا و چەند بڕیارێكیش دەركران.

ماڵپەری جمهوریەتی توركیا بڵاویكردووەتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە چوار لیژنەی لاوەكی جیاواز پێكبهێنرێن كە بریتین لە لیژنەی هەماهەنگی كاروباری دادوەریی و یاسایی و لیژنەی بەدواداچوون و دۆزینەوە، لیژنەی یەكگرتوویی و یەكخستنی كۆمەڵایەتی و لیژنەی لەناوبردنی چەك.

ئاماژە بەوەشكراوە، حكومەت بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هەموو دامەزراوەكان، بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوە مێژووییانە بۆ بەهێزكردنی یەكگرتنی كۆمەڵایەتی.


یەكەم كۆبوونەوەی دەستەی چاودێریی بۆ جێبەجێكردنی یاسای ئاشتی لە توركیا بەڕێوەچوو
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا چوار لیژنەی لاوەكی بۆ جێبەجێكردنی یاسای ئاشتی پێكبهێنرێت