بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران و هاووڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، بەیانی رۆژی سێشەممە، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، تەواوی شەقامەکانی بەرەو ناو سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری قەڵا دادەخرێن.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، پرۆسەی داخستنی شەقامەکان لە سەعات 8:00ی بەیانییەوە دەستپێدەکات و هاتوچۆ لەو ناوچەیەدا تەنها بۆ پیادەڕۆ دەبێت.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێکارانە تا کۆتاییهاتنی رێوڕەسمەکانی یادکردنەوەکە و چۆڵبوونی شەقامەکان لە هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت، پاشان شەقامەکان بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دەکرێنەوە.