محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا بە زمانی ئینگلیزی و لە رێگەی بڵاوکردنەوەی پۆستەرێکەوە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و سەرنجی بۆ دۆخی هەژاری و برسییەتی لەناو ویلایەتە یەکگرتووەکاندا راکێشا.

قالیباف لە پۆستەرەکەیدا دەستکاریی دروشمە ناسراوەکەی ترەمپی کردووە بۆ (ئەمریکا دووبارە برسی بکەنەوە!)، هاوکات ئاماری لەسەر دۆخی ناوخۆی ئەمریکا خستووەتەڕوو: 47 ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی لە هەر 8 کەسێک یەکێکیان رۆژانە رووبەڕووی کێشەی برسییەتی دەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە 16 ملیۆن منداڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا رۆژانە بە برسییەتی دەمێننەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئامارانە پێچەوانەی قسەکانی بەرپرسانی واشنتۆن ساختە نین و ئاماژەی بەوەش کرد: ناکرێت شکستەکان لە رێگەی بانگەشەی درۆینەوە بشاردرێنەوە.