ئێران هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا دەکات
محەمەد رزگار
٢٤ی ئابی ٢٠٢٦
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لە حاڵەتی بەشداربوونی وڵاتانی ئەوروپا لە هەر دەستدرێژییەکی سەربازی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە دەکەنە ئامانج.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێز و یەکگرتوویی گەلی ئێران هۆکاری بەرگریی سەرسەختی وڵاتەکەیانە و تا ئێستاش تاران توانیویەتی سەرجەم نەخشەکانی نەیارانی پووچەڵ بکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە، هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی هیچ وڵاتێک لە ئێران بترسێت، ئەگەر ئەوەی ئاسمانی خۆی بۆ ئەمریکا بکاتەوە تا هێرش بکاتە سەر ئێران.
ئاماژەی بەوەشدا وڵاتەکەی دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و تەنها مافی رەوای خۆی بۆ بەرگریکردن بەکارهێناوە، بە هیچ جۆرێکیش رێگە نادەن شەڕ بە مەرجەکانی لایەنی دەستپێشخەر کۆتایی بێت.


