وەزیری دەرەوەی سوریا: بەم زووانە دانوستانەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێدەکەنەوە
سەوسەن سەید
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، رایگەیاند؛ پێشبینی دەکەن بەم زووانە دانوستانەکان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە رێککەوتنێکی ئەمنی دەستپێبکەنەوە.
شەیبانی ئاماژەی بەوەشکرد: پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕابوون دوای ئەوەی لە 18ی ئابدا هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی "ئەبو ئەلزهور". جەختیشی کردەوە: لە ئێستادا سوریا متمنانەی بە ئیسرائیل نییە و لە پێشینەی کارەکانیان راگرتنی هێرشەکانیەتی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی.
وەزیری دەرەوەی سوریا باسی لەوەشکرد: سوریا دەستی ئاشتی و دیپلۆماسی درێژ دەکات و پێویستە ئیسرائیل ئەم دەرفەتە مێژووییە بقۆزێتەوە، چونکە ئیسرائیل هەوڵیدا لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە ئاسایشی خۆی بپارێزێت، بەڵام لە هیچ شوێنێکدا سەرکەوتوو نەبوو.



