بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی رەزامەندی لەسەر چوونی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە کەرتی غەززە، نیشان نەداوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو راپۆرتە میدیاییانەی رەتکردەوە کە ئاماژەیان بەوە دابوو حکومەتی ئیسرائیل رێگە بە بەشێک لەو هێزانە دابێت لە ناوچەیەکی دیاریکراوی کەرتی غەززەدا دەستبەکار بن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئیسرائیل روونکردووەتەوە کە هیچ ئاوەدانکردنەوەیەک لە کەرتی غەززەدا ئەنجام نادرێت پێش ئەوەی بە تەواویی چەک لە دەستی حەماس دابماڵرێت.

ئەم ڕاپۆرتانە سەبارەت بەم بڕیارە کەمێک پێش سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ لای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوودا بڵاوکرانەوە.