میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە کە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، فڕۆکەخانەی سەربازیی "ئەبو زوھوور" لە گوندەواری رۆژهەڵاتی ئیدلب لە باکوری رۆژئاوای سوریا، بەر چەندین هێرشی ئاسمانیی نەناسراو کەوتووە.

کەناڵی "تەلەفزیۆنی سوریا" رایگەیاند کە چوار هێرشی ئاسمانیی نادیار ئامانجیان سەکۆی فڕینی فڕۆکەخانەکە بووە، کە بووەتە هۆی زیانی مادی بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێبکەوێتەوە.

تا ئێستا روون نەبووەتەوە کام لایەن هێرشەکانی ئەنجامداوە، لە کاتێکدا لاپەڕە خۆجێییەکان ئەگەری ئەوە دەنێن کە ئیسرائیل لە پشتی بۆردومانەکەوە بێت.

شایەنی باسە ئەم ئامانجگرتنە یەکەمینە کە رووبەڕووی فڕۆکەخانەکە دەبێتەوە دوای رووخانی بەشارئەسەد