سێنتکۆم: کەمترین حاڵەتی دەرونی لەسەر کەشتیی ئیبراهیم لینکن تۆمارکراوە
بڵند
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، لە نێوان 11 کەستی جەنگیدا، کەمترین حاڵەتی دەرونی لەسەر کەشتیی ئیبراهیم لینکن تۆمار کراوە، ئاماژەی بەوەشکردوە بونی ئەم کەشتییە و سەربازەکانی جیگای شانازییە.
راگەیەندراوێک بەناوی ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە (CENTCOM) بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا هەست و سەرنجەکانی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ سەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئیبراهیم لینکن دەردەبڕێت.
ئاماژە بەوە دەکات کە بینینی هاوکاری، کاری بەکۆمەڵ و خۆڕاگریی ستاف و دەریاوانانی سەر کەشتییەکە جێگەی شانازییەکی گەورەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بەپێی ئامارەکان، ئەم کەشتییە لە نێوان 11 کەشتیی فڕۆکەهەڵگری چالاکی ئەمریکادا کەمترین ڕێژەی کێشە و ئاریشەی تەندروستیی دەرونی تێدا تۆمارکراوە.
ئەدمیراڵ کوپەر جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم ئامارە مانای ئەوە نییە هەموو شتێک بێ کەموکورتی بێت، چونکە خزمەتکردن لە دەریادا بۆ ماوەیەکی درێژ ئاڵەنگاریی خۆی هەیە و ڕووبەڕووبوونەوەی گوشارەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.
فەرماندەی ناوەندەیی ئەمریکا، ستایشی سەرکردایەتی و بەرپرسانی کەشتییەکە دەکات، کە بایەخی تایبەتیان بە تەندروستیی دەروونیی هێزەکانیان داوە، و هیوای گەڕانەوەیەکی سەلامەتیان بۆ دەکوازێت بۆ نیشتمان.
ئەمەش لە کاتێکدایە دەنگۆی بونی حاڵەتی زۆری تێکچونی دەرونی لە نێو کەشتیەکەدا، لەگەڵ خراپی خواردنی سەربازەکان بڵاوبەوەتەوە، کە بەبۆنەی جەنگی ئێرانەوە، کەشتییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەریادا ماوەتەوە و ئەمش وایکردوە سەربازەکان ناڕەزایەتی دەببڕن و ژمارەیەکیشیان توشی نەخۆسی دەرونی ببن.


