فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران رایگەیاند، پاداشتی دارایی بە شێوازی نەختینە دەدەنە ئەو کەسانەی سەربازەکانی ئەمریکا دەگرن یاخود دەیان کوژن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، لە سوپادا پشت بە پلانێک دەبەستن، بۆ روبەڕوبونەوەی سوپای ئەمریکا، کە پێدانی خەڵاتی داراییە بۆ هەرکەسێک هاوکاریان بێت، ئاماژەی بەوەشکردوە  پاشەکشە ناکەن تا ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا شکست نەهێنن و داواکارییەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن.

ئەمیر حاتەمی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، هەر ئێرانییەک سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت یاخود دەستبەسەری بکات  30 هەزار دۆلار پاداشت دەکرێت.

ناوبراو جەختیکردوەتەوە، ئەو پلانەی دایان ناوە، پشت بە توانای هاووڵاتیانیان دەبەستێت لەگەڵ دابینکردنی بودجەیەک وەک پاداش بۆ ئەو هاووڵاتیە ئێرانیانەی ئامانجەکانی ئەوان جێبەجێ دەکەن، کە بریتییە لە کوشتن یاخود دەستبەسەرداگرتنی سەربازانی ئەمریکا.