ئیران: گەروی هورمز ئێرانی بووە و بە ئێرانیش دەمێنێتەوە
سەوسەن سەید
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە کە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەروی هورمز دوورن لە واقیع، و گەروەکە بە وتار و نمایشی سەربازی کۆنترۆڵ ناکرێت.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی "ئێکس" نووسیویەتی: ترەمپ وتوویەتی دوای شکستپێهێنانی ئێران، بەم زووانە گەروی هورمز وەک بەشێک لە خاکی ئەمریکا رادەگەیەنێت، گەروی هورمز نە بە تویت و کەشتیی فڕۆکەهەڵگر، نە بە دەرکردنی فەرمان و وتاری هەڵبژاردن کۆنترۆڵ ناکرێت. ئێران لە هەڕەشەکان ناترسێت.
غەریب ئابادی جەختی لەوە کردەوە کە گەروی هورمز تەنها لەژێر ئیرادەی تاراندا دەمێنێتەوە، کراوەبێت یان داخرێت بە بڕیاری ئێرانی دەبێت.
وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئێستا تووشی زیانی ستراتیژیی گەورە بووە، و داوای لێکردن دان بەم راستییەدا بنێن و دەست لە وەهم هەڵبگرن، دەنا ئێران بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی.
جەزتیشی کردەوە: پێشوازی لە راستییەکە بکەن بۆ یەکجار و بۆ هەمیشە، تا ئێستا تووشی زیانی ستراتیژی و قورس بوون، گەروی هورمز ئێرانییە، بەو جۆرەیە و بە ئێرانیش دەمێنێتەوە.



