قەتەر دەنگۆی دەستبەسەركردنی دوو فڕۆكەوانی ئێرانی رەتدەكاتەوە
یەحیا
١٥ی ئابی ٢٠٢٦
قەتەر دەنگۆی دەستبەسەركردنی فڕۆكەوانە ئێرانیەكان رەتدەكاتەوە و دەڵێت، تەنها روفاتی یەكێكیانی دۆزیوەتەوە و ئێرانیشیان لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە.
ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو فڕۆكەكە ئاسمانی قەتەریان بەزاندووە و وەڵامی ئاگاداركردنەوەكانیان نەداوەتەوە، بەپێی یاساكانی روبەڕووبوونەوە ڕێكاری پێویست بۆ بەپەرچدانەوەیان گیراوەتە بەر.
ئەنساری ئاماژەی بەوەش كرد، تیمەكانی رزگاركردنی قەتەر گەڕاون بەدوای تەرمی فڕۆكەوانەكاندا و روفاتی یەكێكیانیان دۆزیوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندییان بە ئێرانەوە كردووە بۆ رادەستكردنەوەی.
هەروەها روونیكردەوە كە تاران وەڵامی داواكارییەكەی قەتەری نەداوەتەوە بۆ ناردنی تیمێك بۆ بینینی پرۆسەی گەڕانەكە كە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ئەنجامدراوە.
رۆژی شەممە سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران رایگەیاند، سێ لەو چوار فڕۆكەوانەی وڵاتەكەی كە فڕۆكەكەیان لەكاتی جەنگی نێوان ئەمریكا - ئیسرائیل لە ئاسمانی قەتەر كەوتبووە خوارەوە، لە لایەن قەتەرەوە بە دیل گیراون و بەرەسمی داوایكرد ئازاد بكرێن.



