ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند، جموجۆڵی دیپلۆماسی لەنێوان رۆژئاوا و دیمەشقدا بەردەوامە و پرسی کورد تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانە.

ئیلهام ئەحمەد لە دیدارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری خاڵێکی دەستپێکە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی.

هاوکات جەختی لە گرنگیی یەکگرتنی کورد لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەت و گەرەنەتیکردنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە سوریای نوێدا کردەوە و دووپاتی کردەوە، پرۆسەی یەکگرتن بەبێ داننان بە زمانی کوردیدا چارەسەر نابێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: حکومتەی دیمەشق خاوەن تێڕوانینێکی بەرتەسکە سەبارەت بە رۆڵ و پێگەی ژنان.