15ـی 8، ساڵیادی سەربەخۆیی هیندستانە، ئەو وڵاتەی زۆرترین دانیشووانی لەسەر زەوی هەیە و بە وڵاتی فرە ئایین ناسراوە.

ساڵی 1947 هیندستان سەربەخۆیی وەرگرت و هەموو ساڵێک لە رۆژی 15ـی 8 لە نیودلهی پایتەختی ئەو وڵاتە و شوێنەکانی دیکەی هیندستان یادی سەربەخۆیی دەکرێتەوە و ئاهەنگ دەگێڕن.

ژمارەی دانیشتووانی هیندستان نزیکەی یەک ملیار و 450 ملیۆن کەسە، بەمەش بووەتە ئەو وڵاتەی کە زۆرترین دانیشتووانی هەیە لە جیهاندا، دوای ئەویش وڵاتی چین دێت کە ژمارەی دانیشووانەکەی نزیکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسە.

هیندستان یەکێکە لە کۆنترین شارستانێتییەکانی زەوی، گەورەترین شاری 'مۆمبای'ـە و زمانی رەسمی وڵاتەکە هیندی و ئینگلیزییە؛ تاج محەلیش یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنی وڵاتەکە.

لە رۆژی 15ـی 8ـی 1947، واتە 79 ساڵ پێش ئێستا، هیندستان سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرت و مهاتما گاندیش یەکێک بوو لەو کەسانەی کە رۆڵێکی گرنگی لە بەدەستهێنانی ئەو سەربەخۆییەدا هەبوو.

هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ئایینی تێدایە و بە وڵاتی فرە ئایین ناسراوە؛ هەروەها هیندستان وڵاتی بۆڵیودە کە هەوادارێکی زۆری لە جیهاندا هەیە.

لە ئێستا 'نارێندرا مودی' سەرۆک وەزیرانی هیندستانە و تەمەنی 75 ساڵە.

هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین فێستیڤاڵی تێدا ئەنجام دەدرێت ، Diwali و Holi دیارترینیانن.

هیندستان لە ساڵی 1947، پاکستانی لێ جیابووەوە و لەوکاتەوە تا ئێستا ناکۆکی زۆریان لە نێواندا هەیە.