دوو كەشتی نەوتهەڵگریی ئیمارات لە گەرووی هورمزدا كرانە ئامانج، حكومەتی ئەبوزەبیش بە پێشێلكردنی بریارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی لە قەڵەمی دەدات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئیمارات لە گەروی هورمز دوو كەشتی نەوتهەڵگری سەربە كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئەندنیكۆ كراونەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتیش، لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی هێرشەكە كرد و ئاماژەی بەوەكرد، هێرشەكە پێشێلكارییەكی روونی  بریاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانە، كە جەخت لە ئازادی گواستنەوەی دەریایی دەكاتەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا باس لەوە شكراوە، بەكارهێنانی گەروی هورمز وەك ئامڕازی فشار یان وەرگرتنی باجی ئابووریی، هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە، ئاسایشی گەلان و ئاسایشی وزەی جیهانی.

ئیمارات داوای لە ئێران كرد كۆتایی بەو كردەوە شەڕانگێزیانە بهێنێت و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە پێویستە گەروی هورمز سەرلەنوێ بە تەواوی و بەبێ مەرج بكرێتەوە.