ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد موخبەری راوێژکاری موجتەبا خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و هۆشداری دەدات لە جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی ئێران لە دانوستانەکاندا.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی،  ئەگەر مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێت، هاوکێشەکانی دەسەڵات لە جیهاندا دەگۆڕێت.

راوێژکاری موجتەبا خامنەیی  بانگەشەی ئەوەدەکات، ئەمریکا لە پاراستنی هاوپەیمانەکانی لە کەنداوی فارس بێتوانا بووە و جێیهێشتوون.

ناوبراو جەختیکردوەتەوە، جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە تایبەت  (میکانیزمی ئابووری-ئاسایشی هۆرموز) دەبیتە هۆی دروستکردنی ئاڵۆزییەکی تر لە ناوچەکەدا.