تەرمی مامۆستایەک لە ماڵەکەی خۆیدا لە کەلار دۆزرایەوە
دیلان
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
لە گەڕەکی هێلان ستی لە کەلار، تەرمی مامۆستایەک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس، چەند رۆژێکە کۆچی دوایی کردووە.
عەقید سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "دوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزەکانمان چوونەتە شوێنی روداوەکە لە گەڕەکی هێلان ستی و تەرمی هاووڵاتییەکیان دۆزیوەتەوە و بەپێی ناسنامەکەشی، ئەو هاووڵاتییە پیشەی مامۆستایە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان."
ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستاکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و بە تەنها لە خانووێکدا ژیاوە، جەختیکردەوە، هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری روداوەکە.


