سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ترەمپ
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند هەر هێرشێكی نوێ بۆ سەر ئێران لێكەوتەی توندی دەبێت.
عەمید حسێن میحبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئامادەیی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەی كەنداو بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە.
راشیگەیاند: ئەمریكا خاوەنی 30 بۆ 40 كەشتیی جەنگی بوو لە ناوچەكەدا، بەڵام رەوشی سەربازیی ئەمریكا لە كەنداو گۆڕانكارییەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران هۆشداریدا، هەر هەڕەشەیەكی نوێ بۆ سەر ئێران لێكەوتەی زۆر بەرفراوانی دەبێت و سەدان هەزار میل هێڵی گواستنەوەی وزە، هەزاران وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەموو سیستەمە ئەمریكییەكان، و تەنانەت ژێرخانی جیهانیی ئینتەرنێتیش رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەمبوونەوەی توانای چەكداریی ئەمریكا لە زەریای هێمن و لە بەرانبەر روسیا و چیندا، مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر واشنتۆن دروستكردوە.



