ئاژانسی رویترز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، هیچ دانوستانێک لەبارەی درێژکردنەوەی راگرتنی ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە: لە روانگەی تارانەوە هیچ رێکەوتێک بۆ دەستپێکردنی ئاگربەست بوونی نییە، بۆیە دەستەواژەیەک نییە بە ناوی درێژکردنەوە، هەروەها روونیشیکردەوە کە ئەمریکا تەنها 48 سەعات دوای ئیمزا کردنی رێککەوتنە کاتییەکە پێشێلی کردووە و دوای چەند رۆژێکیش بە تەواوی لێی کشانوەتەوە.

سەرچاوە ئێرانییەکەنیش ئاماژەبەوەدەکەن: یەکێک لەو باباتانەی کە دانوستانی لەسەر دەکرێت، گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی کاتی بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی، جەختیشیان کردەوە کە تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لەسەر ئەم دوو پرسە بەدەستنەهاتووە.