موحسین رەزایی: دەبێت ئەمریکا جەنگ رابگرێت و پارە بلۆکراوەکانی ئێران ئازاد بکات
دیلان
١١ی ئابی ٢٠٢٦
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، دەبێت واشنتۆن کۆتایی بە جەنگ بهێنێت و سەرجەم سەرمایە بلۆکراوەکانی ئێران بگەڕێنێتەوە.
موحسین رەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، رایگەیاند "تا ئەو کاتەی ئەمریکا رەفتارەکانی نەگۆڕێت و مەرجەکانی ئێران قبوڵ نەکات، تەنگەی هورمز ناکرێتەوە."
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت ئەمریکا جەنگ رابگرێت، سەرمایە بلۆکراوەکان ئازاد بکات، و کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان لە تەواوی ناوچەکە لەوانەش لە لوبنان و غەززە بهێنێت. جەختیشی کردەووە کە هەر رێککەوتنێک لەگەڵ عوممان دەربارەی هێڵی کەشتیوانی لە گەروی هورمز، بابەتییەکی سەربەخۆ دەبێت لە پرسی داخستنی گەروەکە.



