وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وڵاتانی کەنداو خۆیان رادێنن لەسەر ئەوەی گەروی هورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێراندا دەمێنێتەوە
بڵند
١١ی ئابی ٢٠٢٦
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بەرهەمهێنەرانی وزە لە کەنداو دەگەنە ئەو دەرئەنجامەی، کە کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەروی هورمزدا دەبێتە رەوشێکی هەمیشەیی و نەگۆڕ.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، وڵاتانی ناوچەکە ناچار بوون بچنە ژێر باری "واقیعێکی نوێ" لەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا؛ ئەگەرچی هەناردەکارانی نەوت و گاز ناڕازین بەرانبەر ئەو رێککەوتنەی بۆ دووبارە کرانەوەی گەروەکە لە ئارادایە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت؛ وڵاتانی کەنداو رازینین لە واقیعی نوێی گەروی هورمز، کە لەژێر دەسەڵاتی ئێراندایە، بەڵام وەک کەمتری زیان لەبەرچاوی دەگرن، تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی پەکخستنی بەردەوامی هەناردەی نەوت و گاز و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ دابینکردنی وزەی جیهانیی.
مەترسیی سەرەکیی وڵاتانی کەنداو لەوەدایە، کە جێگرەوەی قبوڵنەکردنی ئەم رەوشە گەڕانەوەیە بۆ جەنگی کراوە، کە بە بڕوای ئەوان دەرئەنجامەکانی زۆر خراپتر دەبن.
رۆژنامەکە ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئەم رەوشە ئاڵۆزە دەریڕەخات، کە چۆن جەنگەکە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ئێرانێکی نوێ کە هەژمونی بوەتە هۆی مەترسی بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی بێ هیچ بژارەیەکی تر.



