وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە زیاتر لە دوو هەزار هێرش زیانی 13 ملیار دۆلاری لە ئەمریکاداوە
بڵند
١٠ی ئابی ٢٠٢٦
ئەم وێنەیە بە زیرەکی دەستکرد دروست کراوە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردوەتەوە، هێرشەکانی ئێران لە سەرەتای جەنگەوە، زیانی نزیکەی 13 ملیار دۆلاری لە ئەمریکا داوە، ئاماژەی بەوەشکردوە 42 فرۆکەی جەنگی ئەمریکا بەهۆی هێرشەکانەوە تێکشکێندراون.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكرای دەكات، هێرشە ئاسمانی، موشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەی گەشەسەندنی توانای ئێرانی خستوەتە روو.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە هەشت وڵاتی ناوچەکە لایکەم زیانی بە 20 شوێن گەیاندوە و زیاتر لە 40 فڕۆکەی ئەمریکیش تێکشکێندراون.
رۆژنامەکە زیانە مادییەکانی ئەمریکا لە جەنگەکەدا بە 13 ملیار دۆلار خەمڵاندوە و دەڵێت؛ هێرشەکانی ئێران ئەوەیان دەرخستووە، کە واشنتۆن ئامادەکاری پێویستی نییە بۆ بەرگریپێکردن لە بنکە دەریاییەکان، ژێرخانە هەستیارەکان و ستافەکەی لە دەرەوەی وڵات.



