ترەمپ: ئێران داوای قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی جەنگ دەکات و منیش داوای قەرەبویان لێدەکەم
بڵند
١٠ی ئابی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران داوای قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانانە دەکات، کە لە ئەنجامی جەنگی پێنج مانگییەکەی ئەم دوایە بەریان کەوتوە، ئاماژەی بەوەشکردوە ئەویش قەرەبوی لە تاران دەوێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات دەڵێت؛ وەک چۆن ئێران داوای قەرەبوو دەکاتەوە، ئەویش داوای قەرەبو لە تاران دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، بابەتی قەرەبوو بۆ ئێران هەرگیز لە هیچ کۆبوونەوە و دانوستانێکدا نەخراوەتە روو.
هاوکات ئاشکرای کرد، کە رێنمایی بە بڕیاربەدەست و نوێنەرانی واشنتۆن داوە تا بابەتی داواکردنی قەرەبوو لە ئێران بە شێوازێکی بڕیاربهخش و یەکلاکەرەوە بخەنە ناو هەر دانوستانێکی داهاتوەوە.
ترەمپ جەختیکردوەتەوە، پێویستە قەرەبوی دارایی بدرێتە بنەماڵەی ئەو سەدان هەزار خۆپیشاندەرە بێتاوانەی، کە لەلایەن ئێرانەوە لە ماوەی 50 ساڵی رابردودا کوژراون.



