مەسعود پزیشکیان: پەیامەکانی موجتەبا خامنەیی بوەتە هۆی ئارامگریی خەڵک و خۆبەدەستەوەنەدانیان
بڵند
١٠ی ئابی ٢٠٢٦
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، هەماهەنگی و هاوسۆزی و هەوڵەکانی حکومەت بوەتە هۆی نائومێد بونی دوژمن لە پەرتەوازەبونی کۆمەڵگەی ئێران.
ئەمڕۆ دووشەمە، لە میانی وتارێکیدا لە زانکۆی تاران، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند دوژمن بێ ئومێد بووە و زیاتریش بێ ئومێدی دەکەن.
ناوبراو جەختیکردەوە، ئەمڕۆ کۆمەڵگە سەقامگیر و پارێزراوە و دەسەڵاتی ئێران بە هێز و یەکگرتویی پێشەنگایەتی دەکات و هیچ هێزێک ناتوانێت کۆمەڵگەی ئێران ناچار بکات بکەێتە سەر ئەژنۆ.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، پتەوی کۆمەڵگە و خۆڕاگریی خەڵکی ئێران هۆکارەکەی پەیامەکانی موجتەبا خامنەیی، رێبەڕی باڵای ئێرانن.



