هاوسەرۆكی دەمپارتی: رێكەوتنی كورد و تورك ئاسایش بۆ ناوچەكەش بەدیدێنێت
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
١٠ی ئابی ٢٠٢٦
تونجەر باکرهان، باس لە رەشنووسی یاسای چوارچێوە دەکات و دەشڵێت، "پەرلەمانی توركیا لە چارەسەركردنی پرسی كورد بەرپیرسیارە".
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند: رەشنووسی یاسای چوارچێوە، سەردەمێكی نوێی دەهێنێت ئاراوە، هەروەها پەرلەمانی توركیا لە چارەسەركردنی پرسی كورد بەرپیرسیارە
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەشڵێت: لاپەڕەی پڕ لە ئێش و ئازار دادەخەین، ئۆجەلان و ئەردۆغان و باخچەلی ڕۆڵی سەرەكییان هەبووە، هەروەها رێكەوتنی كورد و تورك ئاسایش بۆ ناوچەكەش بەدیدێنێت.
سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاندووە: پرۆسەی ئاشتی توركیا گەورە دەكات، چارەسەكردنی پرسی كورد و تورك بۆ وڵاتانی دراوسێش گرنگە، شەڕ و پێكدادان توركیا بەرەو پارچەبوون دەبات، هەموو توركیا باجی هەڵە سیاسیەكانی رابردووی داوە.



