ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا بۆ دەنگدان لە سەر پڕۆژەیاسای چوارچێوە كۆدەبێتەوە، پەكەكەش رەخنەی توند لەپرۆژە یاساكە دەگرێت و دەلێت كەموكوڕی تێدایە.

بڕیارە ئەمرۆ پەرلەمانی توركیا بۆ دەنگدان و پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای پتەوكردنی یەكگرتنی نەتەوەیی و یەكپارچەیی كۆمەڵایەتی كۆببێتەوە، كە بە یاسای چوارچێوە ناسراوە.

سەركردایەتیی تەڤگەری ئازادییش لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، پڕۆژەیاسای چوارچێوە كەموكورتیی جدیی تێدایە و پێویستە پڕۆسەی ئاشتی لە لایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بەڕێوە ببرێت و دیموكراتیزەكردن بكرێتە بنەمای سەرەكیی یاساكە.

جەختی كردەوە، ئەگەر ویستێكی جدی بۆ ئاشتی لە ئارادا بێت، دەبێت ئەم هەنگاوە رێگە بۆ دەركردنی یاسای نوێی دیموكراتی و ئازادیی بیروڕا و رێكخستنی سیاسی بۆ ئەندامان و سیاسەتمەدارانی پەكەكە لە ناوخۆی توركیادا خۆش بكات.

لای خۆشییەوە، سەرهات ئەرەن، پەرلەمانتاری دەم پارتی رایگەیاند، سێ هەزار و 900زیندانی یاسای چوارچێوە دەیانگرێتەوە و ئازاد دەكرێن.