هاكان فیدان: رێككەوتنە سێقۆڵییەكەمان لەگەڵ ریاز و ئیسلامئاباد تاران ناكاتە ئامانج
سەعید
٨ی ئابی ٢٠٢٦
توركیا رێككەوتنە سێقۆڵییەكەی لەگەڵ پاكستان و سعودیە بە بەندێكی ناتۆ دەچوێنێت و بە دووریشی نازانێت میسریش بچێتە رێككەوتنەكەوە، جەختیش دەكاتەوە ئامانجیان نیە لە ئێران بدەن.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، رێككەوتنی بەرگریی سێقۆڵیی نێوان توركیا و پاكستان و سعودیە لەڕووی تەكنیكییەوە هاوشێوەی مادەی پێنجەمی پەیمانیی باكوری ئەتڵەسی - ناتۆیە بۆ بەرگریی هاوبەش، بە هیچ شێوەیەكیش ئێران ناكاتە ئامانج.
وتیشی لیژنەیەكی وزاری و سكرتاریەتێك لە سعودیە پێكدەهێنرێت، دووریش نییە میسریش دوای چارەسەركردنی پرسە تەكنیكییەكان بەشداری تێدا بكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی، ئەنكەرە و ئیسلامئاباد و ریاز رێككەوتێكی سێقۆڵێ بەرگرییان بە ناوی مەككە ئیمزاكرد.



