عەلی ئەکبەر ویلایەتی: هێزە بیانییەکان هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیرین و دەبێت ناوچـەکە جێبهێڵن
بڵند
٨ی ئابی ٢٠٢٦
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکیدا رایگەیاند، وڵاتانی ناوچەکە توانای دابینکردنی ئاسایشی خۆیان بە بەهێزکردنی هاوکارییەکانیان هەیە و دەبێت وڵاتە زلهێزەکان، کە هۆکاری ناسەقامگیرین ناوچەکە جێبهێڵن.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ هێزە بیانییەکان هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیرین و وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن سەقامگیری خۆیان بپارێزن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، شکستی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو باوەڕەی بەهێزتر کردووە، کە هێزە بیانییەکان هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیرین و دەبێت ناوچەکە جێبهێڵن.
علەی ئەکبەری دەشڵێت؛ ئاسایشی کەنداوی فارس دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دەستەبەر بکرێت و پێویستیان بە وڵاتانی بیانی نییە.



