بەیروت و تەلئەبیب نەگەشتنە رێککەوتن لەسەر کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان
ساکۆ سمکۆ
٦ی ئابی ٢٠٢٦
حەوتەمین خولی دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان بەیروت و تەلئەبیب لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەبێ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان کۆتاییهات.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لێپرسراوێکی باڵای لوبنان رایگەیاندووە، نەخشەی جوگرافیی سەرانسەری ناوچە داگیرکراوەکان کێشراوە، بەڵام جێبەجێکردنی پلانی "ناوچە نموونەیییەکان" بۆ جێگیرکردنی سوپای لوبنان، هێشتا وەڵامێکی روون لەلایەن ئیسرایلەوە نەخراوەتەڕوو.
ئەوەشی روونکردەوە، لەبارەی دۆسێی دیلەکانیشەوە، هەردوولا لیستی سەرەتایییان ئاڵوگۆڕ کردووە و بەیروتیش داوای ئازادکردنی خێرای ژمارەیەک لە دیلەکان دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە لیستێکی کورت بۆ دیاریکردنی لایەنی سێیەم، وەک نێوەندگیر دیاریبکەن، تا ئەرکی پشکنینی ئەمنی بۆ ناوچەکان بگرێتە ئەستۆ.

