دەستەی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا رایگەیاند، دوو تەقینەوە لە كەشتییەكی نەوت هەڵگر رویانداوە كاتێك بە گەروی هورمزدا تێپەڕیوە.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەكە، بەیانی ئەمڕۆ راپۆرتێكیان لەلایەن كەشتیەكی نەوت هەڵگرەوە لە دووری 9 میل لە باشووری رۆژهەڵاتی ناوچەی كەمزار لە شانشینی عومان پێگەیشتووە.

بەپێی راپۆرتەكە، كاپتنی كەشتییەكە رایگەیاندووە كە دەنگی دوو تەقینەوەی بیستووە لە كاتێكدا كەشتییەكە بە گەروی هورمزدا تێپەڕیوە.

هەروەها جەختی كردەوە كە سەرجەم ئەندامانی كەشتییەكە و خودی كەشتییەكەش سەلامەتن و هیچ زیانێكی ژینگەیی لە ئەنجامی رووداوەكەدا تۆمار نەكراوە.