سوپای سوریا هێزێکی زۆر دەنێرێتە سەر سنووری عیراق و باری ئامادەباشیی رادەگەیەنێت
سەوسەن سەید
٤ی ئابی ٢٠٢٦
وپای سوریا بەبێ ئاشکراکردنی هیچ هۆکارێکی رەسمی، هێزی زیاتری رەوانەی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی لەگەڵ عیراق کرد و ئاستی ئامادەباشیی سەربازیی هێزەکانی بەرزکردەوە.
سەرچاوە سورییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاشکرایان کرد کە سوپای سوریا کەوتووەتە باری ئامادەباشیی سەربازییەوە، هاوکات جوڵەی سەربازی و رەوانەکردنی هێزی بەهێزکەر بەرەو سنوورەکانی نێوان عیراق و سوریا دەستی پێکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی رەسمی سەبارەت بە هۆکاری ئەم رێکارانە بڵاو بكرێتەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ کەناڵی "العربیة" کردووە، فیرقەی ۸86ی سوپای سوریا هێزی زیاتری رەوانەی ناوچە سنوورییەکان کردووە، لە کاتێکدا لایەنە رەسمییەکانی سوریا تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر سروشت یان ئامانجی ئەو جوڵانە رانەگەیاندووە.



