کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆتایی هات
محەمەد رزگار
٤ی ئابی ٢٠٢٦
وێنە؛ ئەرشیف
کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆتایی هات و پرسی یەکخستنەوەی هەسەدە و سوپای سوریا تاوتوێ کرا.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە کۆتایی هات.
وتیشی، بەپێی زانیارییەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە یەکخستنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای سوریا بووە و لەچەند رۆژی داهاتودا راگەیەنراوی رەسمی بڵاودەکەنەوە.



