فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی: باکوری رۆژاوای ئێران دەکەینە گوڕستانی دوژمنان
بڵند
٣ی ئابی ٢٠٢٦
محمد کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند، لە تەواوی ئامادەباشیدان، بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک.
محمد کەرەمی، لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ ناوچە سەربازی و ئۆپراسیۆنییەکانی باکووری رۆژاوای وڵاتەکەی رایگەیاند، کە هێزەکانی سوپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک لە ئامادەباشیی تەواودان.
ناوبراو، هۆشداریشیداوەتە وڵاتانی دوژمن و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیران، کە لێکدانەوەی هەڵە و هەر هەنگاوێک دژی ئێران بەپەلە باجی قورسی دەبێت.
محمەد کەرەمی، لەبارەی هێرشی زەمینیشەوە بۆ سەر ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات، کە هێزەکانیان باکووری رۆژاوای ئێران دەکەنە گوڕستان بۆ هەر دەستدرێژکارێک.



