ئوردن و سوریا: گروپە چەكدارەكانی عیراق نزیكی سنووری وڵاتەكانمان بوونەتەوە
لاوان
١ی ئابی ٢٠٢٦
ئوردن و سوریا بانگەشەی ئەوە دەكەن گروپە چەكدارەكانی عیراق نزیك بوونەتەوە لە سنووری وڵاتەكانیان، هۆشداری توندیش دەدەن كە هەر هێرشێك لە خاكی عیراقەوە بۆ سەر سوریا و ئوردن ئەنجامبدرێت بێ وەڵام تێناپەڕێت.
گەورە لێپرسراوێكی عیراق بۆ كەناڵەكانی عەرەبیە ئاشكرایكردووە، دەسەڵاتدارانی سوریا و ئوردن جموجۆڵی جێی گومانی گروپە چەكدارەكانی عیراقیان لە نزیك سنوورەكان بەدیكردووە و حكومەتی عیراقیان لەو جموجۆڵانە ئاگاداركردووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوریا و ئوردن زانیاری هەواڵگرییان بەدەست گەیشتووە كە گروپە چەكدارەكانی عیراق پلانیان هەیە هێرش بكەنە سەر ئەو دوو وڵاتە.
ئەو گەورە لێپرسراوە دەشڵێت، سوریا و ئوردن هۆشداری توندیان داوەتە حكومەتی عیراق كە هەر هێرشێك لە خاكی عیراقەوە بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە ئەنجامبدرێت، بێ وەڵام تێناپەڕێت.



