سەرۆک وەزیرانی عیراق لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە تورکیا و بڕیارە چەندین دۆسێی گرنگ سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێبکەن.

لە هەمان کاتدا، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە سەردانێکی رەسمی سەردانی تورکیا دەکات.

زەیدی ئاماژەی بەوەشداوە، لە سەردانەکەیدا، سەرەڕای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای تورکیادا کۆدەبێتەوە و پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئابوری و سیاسەتی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێدەکەن.

سەرۆک کۆماری عیراق وتیشی: مێژوو و جوگرافیا و شارستانییەت و بەرژەوەندی هاوبەش و هەمەچەشن لەگەڵ تورکیادا کۆمان دەکاتەوە، لە سەردانەکەمدا دۆسیەی وەبەرهێنان و ئاو و رێگای گەشەپێدان و هەوڵەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە تاوتوێدەکەین.