فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، بەرەسمی و بۆ یەکەم جار هێزێکی هاوبەشی تایبەت بە ژیریی دەستکردیان لەگەڵ ئیمارات پێکهێناوە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، هێزە هاوبەشە نوێیەکە ناوی 'Talon Synapse'ـە، کە تالۆن بە واتای قاچی هەڵۆ دێت و سیناپسیش بە شوێنی یەکگرتنی دوو راگەیاندنە دەماری دێت، هەردووکیشیان پێکەوە، بە واتای سیستمێکی تەکنەلۆژیی تایبەت بە ژیریی دەستکرد دێت کە کاری کۆکردنەوەی زانیاری و سایبەرسیکیورتییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هێزە هاوبەشە لە 20 کەس لە هەردوو وڵات کە پسپۆڕییان لە ژیری دەستکرددا هەیە، پێکهاتووە.

هاوکات، براد کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەم هێزە هاوبەشە، ئەرکەکانمان لە کاتی جەنگدا ئاسانتر دەکات و پێکانی ئامانجەکانیشمان وردتر و خێراتر دەکات.