لەمزگەوتی تەقوا لەکەلار دەستڕێژی گوللـە لە پیاوێک کرا و کوژرا پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت؛ تۆمەتبارەکە ناسراوە و لە ئێستادا لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.

رەفیق قادر بەریوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەکوردسات نیوزی راگەیاند، کەمێک پیش ئیستا بریندارێک بەناوی کەرەم ئیبراهیم لەدایکبوی ساڵی 1963 هێنراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە چەند گوللـەیەکی پێوەبووە و گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە لە مزگەوتی تەقوا لەلایەن کەسێکەوە دەستڕیژی گوللـەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.

لەلای خۆشیەوە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، پۆلیس زانیاری هەیە روداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بووە تۆمەتبار ناسراوە و لەئێستادا مەفرەزە و ليكۆڵەرانی پۆلیس چونەتە شوێنی روداوەکە، لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە و پۆلیس سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و لە هەوڵی دەستگیردنی ئەنجامدەری تاوانەکەوەیە.