محەمەد باقر زولقەدر، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، دەڵێت مەرجی کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی پەیوەستە بە خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتیی ئەمریکا.

زولقەدر لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوە كردوو: هەموو دوكەڵێك لە ناوچەكەوە بەرز بێتەوە، نیشانەی پێكان و ئامانجگرتنی راستەوخۆی بنكەیەكی سەربازی، ئاسایشی، یان دارایی ئەمریكییە.

رونیشیكردەوە: بۆردومانە ئاراستەكراو و بەردەوامەكان گوزارشت لە توڕەیی گەلی ئێران دەكەن بەرانبەر سیستمی هەژموونگەری.

جەختیشی كردەوە: هیچ وەستانێك لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكاندا نایەتە ئاراوە تا بڕیاری كۆتایی و هاتنەدی ئامانجەكان.