حوسییەکان بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە سعودیە دەگرنە ئەستۆ
سەوسەن سەید
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)، دوو ئۆپراسیۆنی سەربازییان بۆ سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای "ئارامکۆ" لە شارەکانی جیزان و یەنبەع لە سعودیە ئەنجام داوە.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی بزووتنەوەکە رایگەیاند: ئۆپراسیۆنی یەکەم "ئامانجە هەستیارەکانی" لە جیزان پێکاوە، لەکاتێکدا ئۆپراسیۆنی دووەم دامەزراوەکانی یەنبەعی کردووەتە ئامانج، ئەوەش بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی، کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە هەردوو ئۆپراسیۆنەکە ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.
سەریع روونی کردەوە کە ئەم هێرشە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ ئەو هەڵمەتە ئاسمانییانەی کە شار و بەندەری حودەیدە و دوورگەی کەمرانیان کردبووە ئامانج، هاوکات جەختی لە بەردەوامیی "گەمارۆی دەریایی" کردەوە و هۆشداریشی دا لە پەرەپێدانی زیاتری ئۆپراسیۆنەکانیان لە قۆناغی داهاتوودا.



