عراقچی: ئێران لایەنی بڕیاردەرە لە دیاریکردنی شێوازی پەڕینەوەی کەشتیەکان لە گەروی هورمز
سەوسەن سەید
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی، ئەمڕۆ شەممە، جەختی کردەوە لەوەی بەندی پێنجەمی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەبارەی گەروی هورمز روونە و دەقەکەی دەڵێت ئێران ئەو لایەنەیە کە میکانیزمی پەڕینەوە لە گەروەکە دیاری دەکات.
عراقچی وتی: کاتی خۆی کردنی رێڕەوێکی جیاواز لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە لەگەڵ بەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەدا ناگونجێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: دەبوو واشنتۆن راوێژ لەگەڵ تاران بکات سەبارەت بە زیادکردن یان سڕینەوەی هەر رێڕەوێک لە هورمز تاوەکو لە چوارچێوەی بەندی پێنجەمدا بێت.
وتیشی: ئێران دوای روودانی حاڵەتەکانی پێكدادان لە گەروی هورمز، لە کاتی دانوستانەکانی سویسڕادا بڕیاری دا هێڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆ بکاتەوە بۆ لادانی لێکتێنەگەیشتن، ئاماژەی بەوەش دا: پێشهاتەکان دەریانخست کە بابەتەکە لە لێکتێنەگەیشتنێکی سادە تێپەڕیوە و لایەنی بەرانبەر سوور بووە لەسەر دروستکردنی رێڕەوی تر.
ئاماژەی بەوەشکرد: واشنتۆن هەوڵی دەدا باری دۆخەکە بەرەو گرژی ببات، تۆمەتباریشی کردن بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە و بوونە هۆی گەیشتن بە دۆخی ئێستا.



