تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەروی هورمز تۆمەتبار دەکات و وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت؛ واشنتۆن بەڵێنەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی پێشێل کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا چینییەکەی گفتوگۆی کردووە دەربارەی لێکەوتەکانی "پێشێلکارییەکانی ئەمریکا بۆ بەندەکانی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ" و واشنتۆنی بە بەرپرسیار زانی لە نەبوونی ئاسایش لە گەروی هورمز.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، عراقچی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین جەختی کردووەتەوە کە تێکچوونی ئاسایشی گەرووی هورمز دەرئەنجامی پابەندنهەبوونی ئەمریکایە بە بەڵێنەکانی، هاوکات سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکای کرد کە ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزارییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکانیدا و لە پەیوەندییەکی تردا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا، عراقچی جەختی لەسەر ئیرادەی تاران کردەوە بۆ رێگریپێکردن لە ئەمریکا تا گەروی هورمز بۆ مەبەستی خۆی بەکارنەهێنێت.