سوپای پاسداران هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی بنكەی ئەمریكایان تێدایە
هەساو ئەمیر
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
سوپای پاسداران هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی كە بنكەی سەربازی ئەمریكایان تێدایە و راشیگەیاندووە، ناوەندێكی كۆمپانیای ئەمازۆنیان لە بەحرەین كردووەتە ئامانج.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا داوای لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە كردووە كە بنكەی سەربازی ئەمریكایان تێدایە، نزیك نەبنەوە لە بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و لانیكەم 500 مەتر لەو بنكانەوە دوور بن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم هۆشدارییە وەك ئامادەكارییەكە بۆ تۆڵەكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران و هاوكات ئەمریكای تۆمەتباركردووە بە پێشێلكردنی رێككەوتن و دەستپێشخەری بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕ.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزەكانی ئەمریكا بنكەكانیان چۆڵكردووە و لەناو شارەكاندا خۆیان حەشارداوە.
سوپای پاسداران ئەوەشی روونکردووەتەوە، هەر ئەمڕۆ، باڵەخانەی ناوەندی زانیارییەكانی كۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریكایان لە بەحرەین كردووەتە ئامانج.



