تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراقی دووبارە بڵاوکردەوە و ستایشی هەڵوێستی بەغدادی کرد.

باڵیۆزەکەی ئەمریکا لەسەر بەیاننامەکەی عیراق پەیامی هەیە و دەڵێت: عیراق راستییەکان دەخاتەڕوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرجەم ئەو زانیاری و بانگەشانەی رەتکردەوە کە لە راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە رێکەوتی 23ی تەمموزی 2026دا هاتوون.

بەپێی زانیارییەکان، راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز باسی لە گواستنەوەی پێشنیارێکی ئەمریکی بۆ ئاگربەست لە رێگەی عیراقەوە بۆ تاران کردبوو، بەڵام حکومەتی عیراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بانگەشانە بە تەواوی "بێ بنەمان".