مارکۆ روبیۆ: ئێران لە رەوشێکی زۆر سەختدایە و رێگە نادەین دەست بەسەر گەروی هورمزدا بگرێت
دیلان
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەنێت، ئەمریکا بە هیچ جۆرێک رێگە نادرێت ئێران کۆنتڕۆڵی گەروی هورمز بکات، چونکە ئەوە دەبێتە پێشینەیەکی مەترسیدار بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهانیش.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تاران کەوتووەتە رەوشێکی زۆر دژوارەوە، جەختیشی لەسەر ئامادەیی واشنتن کردەوە بۆ پەنابردنە بەر بژارەی دیپلۆماسی و ئەنجامدانی دانوستان، بەپێی ئەوەی ئێران پابەندی رێککەوتنەکان بێت و رێگریی لە کەشتییە بازرگانییەکان نەکات لە گەروی هورمز.
ئاماژەی بەوە شکرد، کێشەی سەرەکییان لەگەڵ تاران ئەوەیە کە ئێرانییەکان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ جددی نین، هۆشداریشی دا ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەسەر ئەو هەڵوێستەی، ئەوا ئەمریکا چی پێویست بێت دەیکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و هاوپەیمانەکانی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، وڵاتەکەی بە هیچ جۆرێک رێگە نادات ئێران کۆنتڕۆڵی گەروی هورمز بکات یان ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گەروە دەبێتە پێشینەیەکی مەترسیدار بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهانیش.



