سوپای پاسداران: ئامادەکاری دەکەین بۆ هێرشێک ماتەمینی گشتی لە ئەمریکا بە دوادا بێت
بڵند
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
سوپای پاسداران رایگەیاند، کە هیچ رێگەیەک نییە بۆ ئەوەی سێبەری جەنگ بۆ هەمیشەیی لە وڵاتدا لاببرێت جگە لە "وەستان و سەپاندنی تێچوی قورس بەسەر دەستدرێژکاردا".
ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکانی دوژمن، هێرشیان کردوەتە سەر ئوردن و بەحرین.
سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەم وەڵامانە بەس نەبن و دەستدرێژییەکان بەردەوام بن ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپراسیۆنێکی پەشیمانکەرەوە، کە دواتر راگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە ئەمریکادا دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە ئۆپراسیۆنی سزادانی دەستدرێژکاران بەردەوامە، چونکە ئەگەر دەستدرێژکارەکە سزا نەدرێت و تێچووی قورس نەدات بەهۆی شکاندنی بەڵێنەکان و پێشێلکردنی رێککەوتنەکان، ئەوا بیر لەوە دەکاتەوە کە هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت جەنگ دەستپێبکاتەوە.



