لێپرسراوێكی ئیسرائیلی: فراوانبونی جەنگ تەنها لە دەستی ترەمپدایە
شنیار
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
لێپرسراوێكی ئیسرائیلی رایگەیاند ، فراوانبونی جەنگ تەنها لە دەستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادایە .
لێپرسراوێكی ئیسرائیلی بە پێگەی "وای نێت" ی ئیسرائیلی راگەیاندووە، وڵاتەكەی نایەوێت لەم قۆناغەدا بچێتە روبەروبونەوەی راستەوخۆی نێوان ئەمریكاو ئێرانەوە ، بەڵام هۆشدارە بەرامبەر هەر هێرشێكی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و وەڵامی توند و فراوانیان دەبێت بۆ هەر هێرشێك و تەواوی توانا سەربازییەكانیان بۆ روبەروبونەوەی بەكاردەهێنن.
لەبارەی ئەگەری فراوانبونی جەنگیشەوە ئاشكرایكردوە ، ئەو بریارە تەنها لە دەستی سەرۆكی ئەمریكادایە .
لەبارەی سەردانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریكا رایگەیاندوە ، تا ئێستا بەرواری سەردانەكە دیاری نەكراوە.



