ئۆزگور ئۆزەل لە جەهەپە جیابووەوە و دروستكردنی پارتێكی نوێی راگەیاند و دەشڵێت: دەستبەرداری بوون بە ئۆپزۆسزیۆنی سەرەکی نابین.

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكی دوورخراوەی جەهەپە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری بڕیاری دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی كۆنگرەی 38ـی پارتەكەی، لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی جەهەپە، دوایین وتاری خۆی پێشكەش كرد و راگەیاند کە لە جەهەپە جیا دەبێتەوە.

ئۆزەل بە ئامادەبوونی زیاتر لە 80 پەرلەمانتار، ئاماژەی بەوە كرد كە توركیا لە وەرچەرخانێكی مێژووییدایە و ئاشكراشیکرد، بە هەمان ئەو پەرلەمانتارانەی گەل هەڵیبژاردوون، پارتێكی نوێ بونیاد دەنێن.

ئۆزگور ئۆزەل جەختی لەوەش كردەوە، دەستبەرداری ئۆپۆزسیۆنی سەرەكی نابن و ئامانجیان گەیشتنە بە دەسەڵات.